پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات کە هەڕەشەیان لە ئافرەتان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە بە چەک هەڕەشەیان لە ئافرەتان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئافرەتان دەستگیرکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ هەڕەشەکەدا ئەو دوو کەسە داوای پارەیان لە ئافرەتان کردووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لێکردوون.

باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی “ک. س. م” تەمەن 35 ساڵ و “ف. ح.ح” تەمەن 32 ساڵ دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لە ئێستادا ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا