پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەناری هەڵەبجە لەڕێی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە هەناردەی بەریتانیا و وڵاتانی عەرەبی دەکرێت.
لەوبارەیەوە خاوەنی کۆمپانیاکە دەڵێت، “نزیکەی 20 ڕۆژە هەناری هەڵەبجە بۆ بەریتانیا، قەتەڕ، کوەیت و ئیمارات هەناردە دەکرێن”.
ڕاشیدەگەیەنێت، لەو وڵاتانە کیلۆیەک لەو هەنارە دوو بۆ چوار یۆرۆ دەکات و بەپێی ئەو گرێبەستەی کردوومانە تا ڕۆژی 10ی ئەم مانگە هەزار تۆن هەنار هەناردەی ئەو وڵاتانە دەکرێن ناویان هێنراوە.