ئامانجی سەردانەكەی سودانی بۆ فەرەنسا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەسەر پرسی وزە و ئاسایش بكەن.

سودانی رایگەیاندووە، دەیەوێت رێككەوتنەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا چالاك بكات، بەتایبەتی لە بوارەكانی گواستنەوە، وزە و وەبەرهێنان.

ئاسایشی عێراق یەكێكی دیكە دەبێت لە تەوەرەكانی گفتوگۆی ماكرۆن و سودانی.

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، راهێنان و بەرەوپێشبردنی توانا ئەمنییەكانی عێراق، هەروەها كڕینی چەك، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا