بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێكخستنە دێرینەكان: ماندووبوون و قوربانیدانی ئێوەمان لەبیرنەكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەراسیمی یەكگرتنەوەی هەردوو كۆمەڵەی (ڕێكخستنە دێرینەكانی كوردستان) و (دەستەی داكۆكیكار لە ڕێكخستنە دێرینەكانی یەكێتی) لە هۆڵی شازاد سائیب لە بارەگای مەكتەبی سیاسی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەكەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی، مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئامادەبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا دەستخۆشی لە هەردوو كۆمەڵەكە كرد كە بە یەكگرتنەوەیان بەرەیەكی بەهێز و كاریگەرتریان بۆ داكۆكیكردن لە ماف، ژیان و گوزەرانی رێكخستنە دێرینەكان پێكهێنا و ئەمەش جێگای پێزانینە.

لە درێژەی پەیامەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە لە رۆڵی زیندانیانی سیاسی و تێكۆشەرانی رێگەی خەباتی رووانی و وتی، ئێوە كۆڵەكەیەكی بەهێز و پتەوی خەبات و شۆڕشی نوێ بوون و مێژووی ئێوە بە شانازییەوە دەنووسرێتەوە. ئێمە ماندووبوون و قوربانیدانی ئێوەمان لەبیرنەكردووە و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانتان بە ئەركی خۆمان دەزانین، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی ئێوەیە و هەرواش دەمێنێتەوە.

لەبارەی دۆخی هەرێم، سیاسەتی یەكێتی و كاری رێكخراوەیی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەبووانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە خەڵكی خۆمان داوە كە خۆی لە خزمەتكردن، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی یاسادا دەبینێتەوە و لە هەوڵەكانمان بەردەوامین. بە پشتیوانی و هێزی لەبن نەهاتووی ئێوەشەوە درێژە بە سیاسەتی حەكیمانە و نیشتمانییانەی سەرۆك مام جەلال دەدەین و یەكێتی ناو یەكێتی وەك چاومان دەپارێزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا