پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتەكەی پێداگرە لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی نوێی عێراق.
رۆژی سێشەممە 3_1_2023 محەمەد شیاع سودانی دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق پێداگرە لەسەر مامەڵەكردن لەگەڵ هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی عێراق و لە قۆناغی داهاتوشدا لەرێكارە كارگێڕییەكاندا ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكات.
وتیشی: پارێزگای هەڵەبجە شایستەی خزمەتی زیاترە و ئەركی حكومەتی فیدڕاڵە پشتیوانی شارەكە و خەڵكەكەی بێت، چونكە خەڵكی هەڵەبجە قوربانییەكی زۆری بەخشیوە.