بەڤیدیۆ..یاری تۆپی پێی نێوان ماسییەکان ببینە

پۆڵەتیک پرێس

ڤیدیۆکە جۆرێک لە ماسی بەناوی ڕەی فیش پیشان دەدات کە لەژێر ئاودا یاری تۆپ دەکەن، ئەوەش بەهۆی ئەزموونی زانایانەوە دەرکەوت لە باخچەی ئۆکواریۆم(سی لایف لەندەی)ی ئاوی.

پسپۆڕان ڕوونیانکردەوە جگە لە چێژوەرگرتن لە دیمەنەکە، ئەو تۆپەی یاری پێدەکەن پڕە لەخواردن هانیان دەدات بۆئەوەی تیشک بخەنە سەری، بەپێی ڕۆژنامەی”دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی ئەو تۆپە بەوشێوەیە دیزاینکراوە بۆ دەرکەوتنی ڕەفتارە سروشتییەکانی ئەو جۆرە ماسییانە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت شەش لەو ماسیانە لە یاریەکەدا بەشدارن، ماسی ڕەی فیش دەتوانن نیچیرەکانیان بدۆزنەوە بە پشت بەستن بەو کێڵگە کارەباییانەی لەلایەن گیانلەبەرە زیندووەکانەوە دروست دەبن، بەڵام لە یاری تۆپی پێ ماسیەکان دەبوو لەجیاتی ئەوە پشت بە هەستی بۆنیان ببەستن بۆ دۆزینەوەی خواردنەکانیان، بەوشێوەیە ماسییەکان بەرەو تۆپەکە ڕۆیشتن لێیاندا دواتر جارێکی دیکە لێیاندا بۆئەوەی خواردنی زیاتری لێبێتە دەرەوە و بیخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا