ماسییەک نرخەکەی ٢.٦ ملیۆن دۆلارە

پۆڵەتیک پرێس

ماسیگرێکی نێجیری وێنەی ماسییەکی ناوازەی لەجۆری بلو مارلین بڵاوکردەوە، نرخی ماسیەکە ٢.٦ ملیۆن دۆلارە، ماسیگرەکە ماسیەکەی گرتوە و لەگەڵ هاوڕێکانی خواردویانە.

نرخی یەک پاوەند لە ماسیەکە بەنزیکی ٣٢ هەزار دۆلارە، درێژی مێیەی ئەم ماسییە دەگاتە ١٤ پێ و کێشەکەشی زیاترە لە ١٩٨٥ پاوەند.
ئەم ماسییە بەجۆرێکی گونجاو دانانرێت بۆ خواردنی مرۆڤ، چونکە ڕێژەیەکی زۆر جیوە لە گۆشتەکەیدا هەیە، بەڵام لە یابان بەشێوەی خاو پێشکەش دەکرێت.

ئەم جۆرە ماسییە بەڕێژەیەکی زۆر لە ئۆقیانوسی کەمەرەیدا بڵاوە، ماسیگرەکانیش بەهۆی گەورەی قەبارەکەی و توانا زۆرەکەیەوە خواستی ڕاوکردنی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا