ئەنجومەن بە کۆی دەنگ دانانی کامێراکانی تیژڕەوی ڕەتکردوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئابی 2022 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە کۆی دەنگ دانانی کامێراکانی تیژڕەوی ڕەتکردوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئازاد ئەمین محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، خۆمان بە نوێنەری هاووڵاتیان دەزانین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرپرسین لە چاودێری کردنی تەواوی دام و دەزگاکانی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە دادگاکان و خوێندنی باڵا و پاسەوانی سنوور.

وتیشی، وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی دانانی کامێراکانی چاودێری نین، بەڵام بەو مەرجەی دانانی کامێراکان لە بەرژەوەندی شۆفێران و سەرنشینان و شۆفێرانی تایبەت بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا