شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری گەیشتە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری گەیشتە هەولێر و بڕیارە دەستپێشخەرییەک پێشنیاز بکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستای عێراق.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوەکرد، “ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم و عەرەفات کەرەم بەرپرسی دۆسیەی عەرەبی لە بارەگای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییان لە عامری و شاندە یاوەرەکەی کرد”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە هادی عامری چاوی بە مەسعود بارزانی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی سیاسی هەرێم بکەوێت و دەستپێشخەرییەکیش ڕابگەیەنێت بۆ چارەسەری قەیرانەکانی ئێستای عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا