هێمن هەورامی: هێشتا لە هەرێم گەندەڵی چارەسەر نەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەنگاوی باش لە پرۆسەی ئەنجامدانی چاكسازیدا نراوە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە گەندەڵی بنەبڕ بكرێت.

هێمن هەورامی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بابەتی چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامەو لەسەر بنەمای چاكسازیش دەنگ بە حكومەت دراوە.

راشیگەیاند، هەنگاوی باش لە پێناو پرۆسەی چاكسازی نراوە، بەڵام ناتوانن بڵێن تەواوی پرۆسەی چاكسازی بە تەواوی هاتوەتە دی، پێویستە ئیرادەیەكی سیاسی بەهێز هەبێت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی.

لە بارەی هەڵبژاردنیشەوە هێمن هەورامی باسی لەوەكرد، ئەو پرۆسەیە لەكاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت و پێویستە فراكسیۆنەكان لە ناو خۆیان بگەنەڕێككەوتن هەم لە بارەی ئەنجومەنی كۆمسیۆن و هەروەها لە بارەی سیستمی بازنەی هەڵبژاردنەوە.

وتیشی، “پێویستە پێش مانگی سێ كۆمسیۆن دروستبكرێتەوەو هەر گۆڕانكارییەكیش هەبێت دەبێت تا ئەوكاتە بكرێت”.

راشیگەیاند، پارتی دەیەوێت یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكرێتەوەو وەك خۆی بمێنێتەوە واتە هەڵبژاردن بەیەك بازنەو بە سیستمی نیمچە كراوە بەڕێوە بچێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک