نزیكەی 1700 كەس لە فەرەنسا تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فرانسوا براون، وەزیری تەندروستی فەرەنسا دەڵێت نزیكەی 1700 كەس لە وڵاتەكەی توشی ئاوڵەی مەیمون بوون.

براون وتی: تاوەكو ئێستا حكومەتی فەڕەنسا 100 ناوەندی وەرگرتنی ڤاكسینی بۆ ئاوڵەی مەیمون كردۆتەوە و زیاتر لە 6000 كەس ڤاكسینی خۆپاراستنیان لە نەخۆشییەكە وەرگرتووە.

هەروەها داوای لەو نەخۆشانەش كرد كە برین یاخود نیشانەكانی دیكەیان هەیە، بەزووترین كات خۆیان بەدووربگرن لە خەڵكانی دیكە.
وەزیری تەندروستی فەرەنسا وتیشی: پێی وانیە ئەمە هەڕەشەیەكی گەورە بێت بۆ سەر خەڵكەكە بەگشتی.

ئاماژەی بەوەدا حكومەت قورسایی خۆی دەخاتە سەر هەڵمەتی پێدانی ڤاكسین بەو كۆمەڵە خەڵكانەی كە ئەگەری زۆر هەیە توشی نەخۆشییەكە بن.

هێمای بەوەشكرد، ئەوانەی توش دەبن زۆرینەیان ئەو پیاوانەن كە پەیوەندیی سێكسییان لەگەڵ پیاوانی دیكەدا هەبووە، بەڵام ئەگەر كەسێكی دیكە بەركەوتنی لەگەڵ بلۆقی سەر پێستی نەخۆشێكی ئاوڵەی مەیموندا هەبێت ئەوا دەكرێت توش ببێت.

ڕۆژی شەممە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتای ئاوڵەی مەیمون بارودۆخێكی لەناكاوی تەندروستییە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 16,000 حاڵەتی توشبوون بەو نەخۆشییە لە زیاتر لە 75 وڵاتدا تۆماركراون، پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدانیش لە ئەفریقا تۆماركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا