لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا داهاتی شارەوانی بەڕێژەی %18.2 زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داهاتی شارەوانی بەڕێژەی %18.2 زیادکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر و پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی و شەقامی بارزانی لە دهۆک ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەڕێگەی 81 پڕۆژەی ئاو 5787 بیری ئاو ڕۆژانە 2.684.606 مەتر سێجا ئاو بەرهەمدەهێنرێت و لەو ماوەیەدا خەرجییەکانی خاشاک بە قەبارەی سێ ملیار دیناری مانگانە کەمکراوەتەوە.

باسی لەوەش کرد، ئەنجامدانی 393 پڕۆژە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بەگەڕخستنی کارگەی چارەسەری خاشاکی سلێمانی، ئامێدی و دهۆک و کارکردن لەسەر چوار کارگەی دیکە لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ و سەیدسادق چەند کارێکی دیکەی وەزارەتەکە بوون لەو ماوەیەدا.

لەبارەی گەشتیارانەوە ئەوە هاتووە، ژمارەی گەشتیاران لە سێ ملیۆن گەشتیارەوە کە لە ساڵی 2019 تۆمارکراون زیادیکردووە بە چوار ملیۆن گەشتیار لە ساڵی 2021.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکراشی کرد، لەو ماوەیەدا 1122 پڕۆژە لەسەر داهاتی شارەوانی، ئاو و گەشتوگوزار بە گوژمەی 68 ملیار دینار جێبەجێکراوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا