ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامێک ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنیۆ گوتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیمانیدا بەردەوامی بە هەماهەنگی کەسیی لەگەڵ حکومەتی عێراق و سەرۆکایەتی نوێی وڵاتەکە بدات.

لە پەیامێکدا بۆ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ئەنتۆنیۆ گوتێرێش ڕایگەیاند، شارەزاییتان و سەرکردایەتیتان ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی دەبێت لە بنیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی فیدڕاڵی یەکگرتوو کە خزمەتی گەلی عیراقی بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق بەوپێیەی یەکێکە لە وڵاتە دامەزرێنەرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان هەماهەنگی چڕ و درێژخایەنی هەبووە لەگەڵ ڕێکخراوەکە و لێرەوە پابەندی کەسیی خۆم دووپاتدەکەمەوە بۆ بەردەوامبوون لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و سەرۆکەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا