بەرپرسێک  و 14 کارمەند لە دۆسیەیەکی گەندەڵییدا دەستگیر دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی لەسەر 15 کارمەندی کۆمپانیای بازرگانی گشتی دانەوێڵەی کەرکوک ئاشکرا کرد کە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەشی لە ناویاندایە، ئەوەش بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی .

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17 ی حوزەیرانی 2021، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ” بەگوێرەی حوکمەکانی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی دادوەری تایبەتمەند فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی خۆراک و 14 کارمەندی کۆمپانیاکە دەرکردووە”.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ” فەرمانەکە لەبەرامبەر زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی بۆ ئەو 15 کەسە دەرچووە، ئەو کەسانە دەستکاری کواڵیتی گەنمیان کردووەو  بەشێکیشیان دزیوە، قەبارەی زیانەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە حەوت ملیار دینار”.

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، “فەرمانی دەستگیرکردن کە دژی تۆمەتبارەکان دەرچووە جێبەجێکراوە و ڕەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە کراون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا