مەسعود بارزانی: پارتی لەگەڵ ناكۆكی و قووڵبوونی قەیرانەكان نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی دۆخی سیاسیی عێراقی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق تاوتوێ كرد و رایگەیاند، دەبێت گرفتەكان لە رێگەی پابەندبوون بە دەستوور و رەچاوكردنی هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بكرێت. دەشڵێت، “پارتی لەگەڵ ناكۆكی و قووڵبوونی قەیرانەكان نییە، بەڵكو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستوورییەكان و كەرامەتی هاووڵاتییانە.

رۆژی شەممە 02-07-2022، مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین هەنگاو و گۆڕانكارییەكانی پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كراون.

مەسعود بارزانی وتی: هەموو پێداگریی و هەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان خزمەتی سەقامگیریی و گوزەرانی هاووڵاتییان و چارەسەركردنی كێشەكان بكات. لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكان و ئەو پڕەنسیپانەی بەلایانەوە گرنگە، مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوە كرد، گۆڕانكارییە سیاسیەكان و هاوكێشەكان هەر چۆنێك بن ئێمە خاوەنی دۆزێكی رەواین و پێمانوایە كە دەبێت گرفتەكان لە رێگەی پابەندبوون بە دەستوور و رەچاوكردنی هەر سێ پڕەنسیپی شەراكەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بكرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێت لەسەر كاری حكومەتی داهاتوو و هەموو كوتلە سیاسییەكان رەنگبداتەوە.

لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی نوێ پێكنەهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا