نزیکەی 120 هەزار هاووڵاتی فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕکردووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، “تا ئێستا 119 هەزار و 119 هاووڵاتی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕکردووەتەوە و لەو ژمارەیەش %88یان خێزاندارن و %12شیان هاووڵاتی سەڵتن”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان و هەژارنشینان دراو لە دوای ڕاگەیاندنی فۆڕمی پڕکردنەوەی یەکەکان لە 17ی حوزەیرانی ڕابردوو تاوەکو 4ی تەممووز، 119 هەزار و 119 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان فۆڕمیان پڕکردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەو ژمارەیەی کە فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە %88 یان خێزاندارن و %12 یش هاووڵاتی سەڵتن و دوێنێش پڕۆسەی پرکردنەوەی فۆڕمەکان کۆتاییان هات”.

باسی لەوەشکرد، زۆربەی ئەوانەی فۆڕمەکانیان پڕ کردووەتەوە کە ژمارەیان 59 هەزار و 410 فۆڕم کە دەکاتە %50ی کۆی گشتی ئەو ژمارەیە لە پارێزگای هەولێرن. هەروەها 30 هەزار و 682 فۆڕمیان کە دەکاتە %26 کەس لە پارێزگای سلێمانی و 12 هەزار و 663 فۆڕمیان کە دەکاتە %11 لە پارێزگای دهۆک و 966 فۆڕمیان کە دەکاتە %1 لە پارێزگای هەڵەبجە و هەزار و 157 فۆڕمیان کە دەکاتە %1 لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و 10 هەزار و 443 فۆڕمیان کە دەکاتە %9 لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و دوو هەزار و 512 فۆڕمیان کە دەکاتە %2 لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دوو هەزار و 86 فۆڕمیان كە دەکاتە %2 لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆن.

ڕاشیگەیاند، ئەو یەکانەی کە دروست دەکرێن بە سێ ڕووبەری جیاواز دەبن، %26 ی ئەو هاوڵاتییانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە داوای یەکەی 80 مەتریان کردووە، %48ـی هاووڵاتیانیش فۆڕمی یەکە 100 مەترییەکانیان پڕکردووەتەوە هەروەها %26ـیشیان داوای یەکەی 120 مەتریان کردووە.

جەختی لەوەش کردەوە، دوای وەرگرتنی ئەو فۆڕمانەش هەڵسەنگاندنی پێویستیان بۆ دەکرێت و فەرمانیش بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەریمی کوردستان کراوە کە شوێنی شیاو بۆ دروستکردنی ئەو یەکانە دیاری بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا