ئێران دژایەتی خۆی بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان لەلایەن توركیاوە راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سەردانێكیدا بۆ دیمەشق و كۆبوونەوەی لەگەڵ “بەشار ئەسەد”سەرۆكی سوریا،حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی دژی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیایە لەناو خاكی سوریا.

وتیشی، ئامانج لەسەردانەكەی بۆ دیمەشق، هێوركردنەوەی گرژییەكان و باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و سوریایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان ڕۆژی شەممە سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریای كرد، كە بە وتەی خۆی مەبەست لە سەدانەكەی لە پێناو هێوركردنەوەی گرژییەكانە، دوای ئەوەی توركیا هەڕەشەی ئەوەی كرد هێرشێكی نوێ بۆ سەر ناوچە كورد نیشینەكان لە باكوری سوریا دەست پێدەكات.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی، سەردانەكەی حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان ئامانجی بەرقەراركردنی ئاشتی و ئاسایشە لە ناوچەكە لە نێوان سوریا و توركیادا.

ئێران هاوپەیمانێكی سەرەكی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریایە و هاوبەشێكی گرنگی بازرگانیشە بۆ توركیا.

سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاند دەیەوێت بە دروستكردنی خانووبەرە و ژێرخانی ناوخۆیی لە زێدی خۆیان هانی یەك ملیۆن پەنابەری سوری بدەن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەردۆغان ڕایگەیاند، پلانی هەیە هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچە كورد نشینەكانی سوریا دەستپێبكات.

سەردانەكەی ئەمیر عەبدوڵاهیان بۆ سوریا دوای پێنج ڕۆژ لە سەردانەكەی دێت بۆ توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا