پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەسیاتیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر 10 هۆکاری کشانەی ڕەوتی سەدری لە پەرلەمان بڵاو کردەوە.
ساڵح محەمەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، لە بەیاننامەیەکدا هەندێک هیکاری کشانەوەی ڕەتی سەدری لە پەرلەمانی عێراق بڵاو کردەوە.
لە یەکێک لە هۆکارەکاندا ئاماژە بەوەدەدا، زۆبەی کوتلە سیاسیەکان سەر بە ڕەوتی سەدر بوون بەڵام کاندیدی کوڕی مەرجەعیان بۆ سەرۆک وەزیران ڕەتکردۆتەوە.
هەروەها ناپاکیان لە لایەن هەندێک لایەنەوە لێکراوە، وتیشی ڕەنگە وابیر بکەنەوە کشانەوەی سەدر ڕادەستکرنی عێراقە بە گەندەڵ کاران بەڵام بە نزیکانە دەیبینن ئەوە ڕادەستکردن بووە بۆ ئیرادەی خەڵک.