یەدەگی بانكی ناوەندی عێراقی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەكەم جار لە مێژووی عێراق، یەدەگی نەختینەیی بۆ 89 ملیار و 90 ملیۆن دۆلار بەرزدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندی عێراقی رایگەیاند، یەدەگی نەختینەیی لە وڵات بۆ 89.90 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە مێژووی عێراقدا بێ وێنەیە.

ئیحسان ئەلیاسیری، راوێژكاری بانكی ناوەندی عێراقی رایگەیاند: بودجەی ساڵی داهاتووی 2023 لەسەر بنەمای ئەو نرخە ئامادەدەكرێت، كە ئێستا ئاڵوگۆڕی پێوە دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەدەگی نەختینەی بانكی ناوەندی، بەشی دابینكردنی دارایی بۆ كاری هاوردەكردن بۆ ماوەی 22 مانگ دەكات، ئەمەش جۆرێك لە حەسانەوەی ئابووری بە عێراق دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا