پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاساییشی ههولێر ڕایگەیاند، “بكوژی د.كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حهمه خان دهستگیر كرا”.
کەمێک پێش ئێستا ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکرد، بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە تاوانبارێک هەڵیکوتایەسەر زانکۆی سەلاحەدین و بەهۆی تەقەکانییەوە دوو مامۆستای زانکۆی کوشت کە ئەوانیش د. ئیدریس حەمەخان مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری و د. کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێژی یاسا بوون لە زانکۆی سەلاحەدین، هەر بەهۆی پەلامارەکەیەوە کارمەندێکی پرسگەی کۆلێژی یاساش بریندار بوو.
پێشتریش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پێویستە تاوانبار بەزووترین کات خۆی ڕادەست بکات چونکە لە یاسا دەربازی نابێت.