كەجەكە رەتیدەكاتەوە لەپشت تەقینەوەكەی كەمپی قادیاوەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رەتیدەكاتەوە لەپشت تەقینەوەكەی شەوی رابردووی كەمپی قادیاوە بێت و دەڵێت، هەوڵدانی هەندێك بەرپرسی پارتی بۆ تۆمەتباركردنی بەپەلەی بزووتنەوەكەمان ئەوە قەناعەتە بەهێزتر دەكات كە پێش رووداوەكە ئاگایان لە پلانەكە هەبووە، بەم بۆنەیەوە بانگەوازی لە گەلەكەمان دەكەین كە لە بەرامبەر ئەم لێدوانە گێرشێوێنیانەی پارتی هەڵوێست وەربگرن و ئەم بەرپرسانەی پارتی شەرمەزار و مەحكوم بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ پۆڵەتیك پرێس نێردراوە ، كۆمیتەی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایدەگەیەنێت، هەم گێڕانەوەكانی شایەتحاڵانی رووداوەكە و هەم چۆنیەتی و شێوازی هاتنەئاراوەی تەقینەوەكە ئاماژە بە هێرشی دەوڵەتی داگیركەری توركیا دەكەن، بەڵام بە بێ ئەوەی كە لێكۆڵینەوەیەكی تێر و تەسەل لە سەر رووداوەكە كرابێت، هەندێك لە بەرپرسە هەرێمییەكانی پارتی و بەڕێوەبەرایەتی سەر بە پارتی لە كامپەكە هەوڵێكی گێرەشێوێنیانەیان دەست پێكردووە بۆ ئەوەی كە ئۆباڵی ئەم تەقینەوەیە بخەنە ئەستۆی پەكەكە.

ئەوەش هاتووە ، ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر كامپی قادیا پاش لوتكەكەی بەغداد و سەردانەكەی سەرۆك كۆماری فەرەنسا و هەروەها هەوڵدانی هەندێك بەرپرسی پارتی بۆ تۆمەتباركردنی بەپەلەی بزووتنەوەكەمان ئەوە قەناعەتە بەهێزتر دەكات كە پێش رووداوەكە ئاگایان لە پلانەكە هەبووە، بەم بۆنەیەوە بانگەوازی لە گەلەكەمان دەكەین كە لە بەرامبەر ئەم لێدوانە گێرشێوێنیانەی پارتی هەڵوێست وەربگرن و ئەم بەرپرسانەی پارتی شەرمەزار و مەحكوم بكەن.

بەهۆی تەقینەوەیەكەوە، لە كامپی قادیا لە زاخۆ، پێنج كەس برینداربوون و دوو كەسیش گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی پارتی، پەكەكە تۆمەتباردەكەن بە ئەنجامدانی تەقینەوەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا