پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێگری لە پارێزگاری سەڵاحەدین کە متمانەی لێوەرگیراوەتەوە کراوە، کە بەردەوامی بەکارەکەی بدات و بچێتە ناو بینای پارێزگارەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئایار، سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، عه‌مار جه‌بر پارێزگاری پارێزگای سەڵاحەدین دوای ئەوەی متمانەی لێوەرگیراوەتەوە، له‌گه‌ڵ هێزێكی تایبه‌تی پاسه‌وانه‌كانیدا هه‌وڵیداوه بچێته ناو بینای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای هەوڵدانی بۆ چوون بۆ ناو بینای پارێزگار له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری لێكراوه و رێگه‌ی پێنه‌دراوه، به‌وهۆیه‌وه كێشه و ئاڵۆزی دروستبوه.
ڕۆژی 19ی ئایار لە پەرلەمانی عێراق، بە کۆی دەنگ متمانە لە پارێزگاری سەڵاحەدین وەرگیرایەوە بەهۆی تێوەگلانی لەدۆسیەی گەندەڵی.