په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: مه‌سرور بارزانی و پارتی دزی و تاڵانی به‌نه‌وته‌وه‌ ده‌كه‌ن نه‌ك لاهور شێخ جه‌نگی

پۆڵه‌تیك پرێس:
پەرلەمانتارێكی یەكێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند “دزین و بەتاڵانبردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و قاچاخچێتی كردن لەسەردەمی كابینەكانی نێچرڤان بارزانی، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەكان كە هەردوكیان پارتین سەری هەڵداو بەدامەزراوەیی كراوە، هەموو خەڵكیش دەزانن مەلەفی نەوتی كوردستان لە ئێستادا لای كێیەو كێ دەی دزێت و قاچاخچێتی پێوە دەكات”.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “هیچ كاتێك یەكێتی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی ئاگاداری بەتاڵانكردنی نەوت نەبوون، بەلام هەمیشە بۆیە چاوەكان لەسەر لاهور شێخ جەنگین چونكە داوا دەكات حكومەتی هەرێم بەجدی بێتە سەر خەت بۆ ڕادەست كردنی نەوت بە عێراق، لە پێناو باشتركردنی گوزەرانی ژیانی خەڵك و بەدیهێنانی داوا ڕەواكانیان”.

وتیشی:”داواكارییەكانی هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ راچەڵەكاندنی حكومەتە تا ناڕەزایەتییەكانی خەڵك بەهەند وەربگیرێت، ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی لەلایەن ئەندامانی پارتیەوە هه‌ڵمه‌تی راگەیاندن دژی هاوسەرۆكی یەكێتی بەڕێوە بچێت، پێیان قبوڵنەكرێت چونكە دەزانن لاهور شێخ جەنگی لەبەرەی خەڵكەو تاوانیشی ئەوەیە كە لەخەمی خەڵكدایە”.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی باسی له‌وه‌شكرد، “خاڵە سنورییەكان و مەلەفی نەوت بەدەست ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییه‌وەن و هەموو خەڵكیش دەزانێت مەلەفی نەوت لای حكومەتە، سەرۆكی حكومەتیش مەسرور بارزانی یە، ئەوەش روونە هەر ئەوان دزی و قاچاخچێتی و تاڵانی پێوە دەكەن نەك لاهور شێخ جەنگی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا