ئێران: عێراق یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی خۆڵبارین

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی سەلاجقە، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران ڕایگەیاند، “یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی شەپۆلەکانی خۆڵبارین عێراقە”.

عەلی سەلاجقە بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاند، “عێراق یەکێکە لەو سەرچاوە سەرەکیانەی خۆڵبارین کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئێران هەیە و داوای کرد عێراق سود لە ئەزمونی وڵاتەکەی وەربگرێت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی بە بیابانبوون و شەپۆلەکانی خۆڵبارین”.

وتیشی، “سەرباری ئەوەی ئەم شەپۆلانەی خۆڵبارین دەرئەنجامی پڕۆسەیەکی درێژخایەنن، بەڵام هەوڵ دەدەین لەماوەیەکی کاتیدا چارەسەری بۆ بدۆزینەوە”.

ڕۆژی شەممە عەلی سەلاجقە بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی هەماهەنگی ژینگەیی و خۆئامادەکردن بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی هەماهەنگی ژینگەیی نێوان عێراق و ئێران گەیشتە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا