نەتەوەیەکگرتووەکان: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، “عێراقییەکان لە یەک ڕیزدا دژی هەر کارێک دەوەستنەوە کە سەروەری عێراق و یەکڕیزی خاکەکەی پێشێلبکات و ئامانجی تێکدانی سەقامگیری و یەکڕیزی بێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “پێویستە بکەرانی ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، “کاتژمێر 1ی ئەمشەو لە ڕێگەی 12 مووشەکی بالیستیکی گەرەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی زیانێکی گیانی نەبووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا