پارتی رێگری لە بزوتنەوەی ئیسلامی دەكات یادی داستانی كۆڕێ‌ بكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، ئاسایشی پارتی رێگری لێكردووە لە شوێنی داستانی كۆڕێ‌ پەیامی بزوتنەوەی ئیسلامی بگەیەنێت و راستیەكانی داستانەكە بۆ رای گشتی ئاشكرابكات.

عەبدوڵا وەرتێ‌ وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەمڕۆ وەكو بزوتنەوەی ئیسلامی ویستمان بڕۆینە مۆنۆمێنتی شەهیدان و لەشوێنی داستانی كۆڕێ‌، پەیامی خۆمان بگەیەنین و یادی شەهیدەكانمان بكەینەوەو باس لە رۆڵی پێشمەرگەی بزوتنەوەی ئیسلامی بكەین لەو داستانەدا، بەڵام لەلایەن ئاسایشی ناوچەكەوە رێگریمان لێكراو وتیان قەدەغەیە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن و نەیانهێشت یادی شەهیدەكانمان بكەینەوە.

وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی وتی: داستانی كۆڕێ‌ داستانێكی مێژووییە بە ستەمێكی گەورەی دەزانین رێگریمان لێبكرێت لەوەی یادی شەهیدەكانمان لەو داستانەدا بكەینەوە.

وتیشی: پەیوەندیمان بە ئاسایشی كۆڕێ‌ و قایمقامی شەقڵاوە كرد بەڵام رێگەیان نەداین لە ساڵیادی داستانی كۆڕێ‌ پەیامی خۆمان بگەیەنین.

بزووتنەوەی ئیسلامی لە 11-4-1991 بەشداری كارایی هەبوو لەشەڕی كۆڕێ بەرامبەر ڕژێمی بەعس و دوو شەهیدی لەو پێناو خاكی كوردستان بەخشی بەناوەكانی مەلا عومەر مستەفا، فەرماندەی سەربازی بزووتنەوەی ئیسلامی و عوسمان خۆشناو ناسراو بە شێرۆ، پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا