پۆڵەتیک پرێس
هێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و پڕۆتینە سوودبەخشەکان سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە خواردنی دوو هێلکە سوودێکی زۆری زیاتر بە جەستە دەگەیەنێت.
ڕۆژانە خواردنی دوو هێلکە چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟
-هێلکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی کۆین دابین دەکات کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە و کەمی ئەو ڤیتامینە هۆکارێکە بۆ بیرچوونەوە.
-دەوڵەمەندە بە ماددەی لوتین یارمەتی تەندروستی چاو و بینین دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین دی تێدایە سوودی بۆ تەواوی جەستە هەیە و کەمی ئەو ڤیتامینە زیانی تەندروستی زۆر لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی ددان و ئێسکەکان.
-بەهۆی ڤیتامینەکانی ناوی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی قژ و پێست هەیە.
-ئۆمێگا3ی تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
-کۆلیستڕۆڵی کەم تێدایە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
-دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون کەمدەکاتەوە.