پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، “وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا هەتا ئەو کاتەی ئامانجەکانی دەپێکێت”.
شویگۆ ئاماژەی بەوەکرد، پاراستنی ڕوسیا لە هەڕەشەی سەربازی ڕۆژئاوا، ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیایە لە ئۆکرانیا.
وتیشی، “ڕوسیا زەوییەکانی ئۆکرانیا داگیرناکات، بگرە ڕێکاری تایبەتیش دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی”.
جەختی لەوەشکردەوە، هێرشەکانی ڕوسیا تەنیا ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان دەکاتەئامانج و بۆ ئەم مەبەستەش چەکی زۆر پێشکەوتووی ورد بەکاردەهێنرێت.
وەزیری بەرگری ڕوسیا ئاشکراشی کرد، “ئۆکرانیا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا هاوڵاتیانی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت”.