دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکانی ئەفغانستان راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکانی ئەفغانستان راگەیاندرا، کە گیان لەدەستدان هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانەی دوێنێ شەممە ئەفغانستانیا هەژاند، گیان لەدەستدان گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار کەس.

بیلال کەریمی، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان ئاشکرایکرد،” ئاماری قوربانیان بەداخەوە زۆر بەرزن، تائێستا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هەزار کەسی تێپەڕاندووە”.

لەکاتێکدا، دوێنێ شەممە7ی تشرینی یەکەم، چەند بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەی زنداجانی سەر بە هەرێمی هەراتی هەژاند و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا