ژەهراویبوون بەخواردن چیە و نیشانەکانی چین؟

پۆڵەتیک پرێس

ژەهراویبوون بەخواردن بەهۆی خواردن یان خواردنەوەی پیسبوو بە بەکتریا و ڤایرۆسەکان ڕوودەدات، ئەویش هۆکارە بۆ تێکچوونی گەدە و ژەهراویبوونی بە بەکتریا و ڤایرۆسەکان.

لەکاتی ئامادەکردنی هەر خواردن و خواردنەوەیەک لەهەر قۆناغێکی ئامادەکردنەکەدا پیس بێت یان خواردنەکانی وەک مریشک و گۆشت ئەگەر بەتەواوی نەکوڵێن ژەهراویبوون بەخواردن ڕوودەدات، لەوانەشە ژەهراویبوون بەهۆی میوە و سەوزەواتەکانیش ڕووبدات ئەگەر جوان نەشۆرێنەوە، بەشێوەیەکی گشتی نیشانەکانی ژەهراویبوون زۆر بەخێرای لەنێوان کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دەردەکەون، ئەویش بەپێی جۆری ئەو بەکتریا و ڤایرۆسەی هۆکارە دەگۆڕێت.

أعراض التسمم الغذائي وطرق العلاج

بەگشتی لەهەموو کەسێکدا ئەم نیشانانەی ژەهراویبوون بەخواردن دەردەکەون وەک، دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە، سکچوون، ئازار و ئاوسانی سک، تا و ئازاری گەدە، لە هەندێک حاڵەتدا هەندێک کەس تووشی سکچوونی خوێناویش دەبن، بۆیە پێویستە زۆر بە ئاگادارییەوە خواردنەکان بشۆرێنەوە و ئامادەبکرێن بۆئەوەی ژەهراویبوون بەخواردن ڕوونەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا