ئایا زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی چا و قاوەدا دەبێتە هۆی کەمخوێنی؟

پۆڵەتیک پرێس

چەندین توێژینەوە باس لە سوودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی چا و قاوە دەکەن بەمەرجێک بەشێوەیەکی ڕێکخراو و ڕێژەیەکی گونجاو بێت، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیاندا کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت.

چا ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە، خواردنەوەی چای ڕەش یان سەوز بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، هەروەها ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی ڕێکخراو قاوە دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو کەمترە چونکە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات بەپێی ماڵپەڕی”news18″.

لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئەوە فەرامۆش بکرێت کە ڕێژەیەکی زۆر ماددەی بۆلیفینۆلیان تێدایە خواستی ڕاکێشانی کانزای ئاسنی هەیە و لەئەنجامدا دەبێتە هۆی کەمبوونی ئاسن لەجەستەدا کە هۆکاری سەرەکی کەمخوێنیە، ئەم کێشەیە کاتێک ڕوودەدات کە ڕاستەوخۆ دوای ژەمەکان چا و قاوە بخورێتەوە چونکە ماددەی بۆلیفینۆل کانزای ناو خۆراکەکان ڕادەکێشێت و دەبێتە هۆی کەمخوێنی، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە کێشەی کەمی ئاسنیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا