شەش خواردن دەوڵەمەندن بە ئاسن

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست کەمخوێنییەوە دەناڵێنن کە بەهۆی کەمی کانزای ئاسن لە جەستەدا ڕوودەدات، دەتوانرێت لەڕێگەی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن چارەسەر بکرێت.

شەش خواردن دەوڵەمەندن بە ئاسن:

-سپێناخ
سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزای ئاسن، پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکانە ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی کەمبوونەوەی هەوکردنەکان دەدات.

-گۆشتەکان
دەوڵەمەندن بە کانزای ئاسن و ڕیشاڵەکان یارمەتی بەرهەمهێنانی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین دەدات و چارەسەری کەمخوێنی دەکات.

-پاقلەمەنیەکان
پاقلەمەنیەکانی وەک پاقلە، نیسک، نۆک، فاسۆلیا و بەزالیا سەرچاوەیەکی سەرەکی ترشی فۆلیک و کانزا گرنگەکانە بۆ جەستە، ڕێژەی ئاسنی گونجاو بۆ جەستە دابین دەکەن.

Dangerous Effects Of Eating Too Much Protein

-چەرەسات و میوە وشککراوەکان
خورما، کشمیش، گوێز، بادەم و قەیسی وشککراو دەوڵەمەندن بە ئاسن، کالیسیۆم و مەگنسیۆم یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن و چارەسەری کەمخوێنی دەکەن.

-بڕۆکلی
بەیەکێک لە بژاردە باشەکان بۆ چارەسەری کەمخوێنی دادەنرێت.

-ماسی
دەوڵەمەندە بە ئاسن و ئۆمێگا3 سوودی بۆ تەندروستی مێشک و دڵ هەیە و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا