سودەکانی خواردنەوەی قاوە

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کات زیانەکانی خواردنەوەی کافایینمان بەرچاو کەوتووە، بەڵام ئەمڕؤ سودەکانی قاوە دەخەینە ڕوو بۆ ئەو کەسانەی ئاشقی خواردنەوەی قاوەن، بەیانیان کە لەخەو هەڵدەستن پێش کردنی هەر کارێک حەز بە خواردنەوەی کوپێک قاوە دەکەن، قاوە یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکانی جیهانی

سودەکانی قاوە

-قاوە دەبێتە هۆی دروست بوونی وزەیەکی زۆر لە جەستەدا، بەو پێیەی کە دەوڵەمەنە بە ماددەی کافایین ئاستی وزە زیاد دەکات هاوسەنگی لە لەشدا ڕادەگرێت هیلاکیت کەم دەکاتەوە

-یارمەتی دابەزینی کێش دەدات

-قاوە سودی هەیە بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەکان بەهۆی ئەوەی ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە، هەروەها کاریگەری باشی هەیە لەسەر نەخۆشی جۆری شەکرەی دوو

-قاوە مەترسی جۆرەکانی شێر پەنجەی مەمک و پێست و پرۆستات کەم دەکاتەوە، سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی جگەر یارمەتی نەخۆشی خەمۆکی دەدات هەروەها سودی هەیە بۆ نەخۆشیە دریژ خایەنەکان

-پزیشکان پێسنیاری خواردنەوەی ٢٠٠ میلیگرام قاوە دەکەن لە ڕۆژێکدا بۆ خانمانی دوو گیان، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکەن کە بەکارهێنانی شەکر و کرێمی زیادە لەگەڵی دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێشی لەش.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک