ئۆکرانیا: ڕەنگە لە پلانی چوونەپاڵ ناتۆ بکشێینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا ڕایگەیاند، “لەوانەیە ئۆکرانیا واز لە بیرۆکەی چوونەپاڵ هاوپەیمانانی ناتۆ بهێنێت بۆ ڕیگریکردن لە ڕوودانی جەنگ لەگەڵ روسیا”.

ڤادیم پریستایکۆ، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە بەریتانیا لەبارەی ئەگەری کشانەوە لە پلانی چوونەپاڵ ناتۆ بە کەناڵی بی بی سی ڕاگەیاند، “بەڵێ دەتوانین بکشێینەوە لەو پلانە بەتایبەتی ئەگەر ڕوبەڕوی هەڕەشە و تۆقاندن ببینەوە و ناچاربکرێین بەو کارە هەڵدەستین”.

لەم چەند مانگەی ڕابردوودا وڵاتانی ڕۆژئاوا روسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی هەوڵ بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا دەدات، بەتایبەتی لەدوای ئەوەی ژمارەی سەربازانی روسیا لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا زیادکران بۆ 125 هەزار سەرباز.

لایخۆیەوە روسیا هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە دەدرێنەپاڵی و دەڵێت: گواستنەوەی ئەو سەربازانە بۆ بابەتێکی ناوخۆییەوە و پەیوەندی بە داگیرکردنی هیچ وڵاتێکەوە نییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا