چوارچێوەی هەماهەنگی: گەر زێباری بشگەڕێتەوە پێشبڕکێکە هەر پشتیوانی ناکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شمری، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان ڕایگەیاند، “هێشتا دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتین بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار، تەنانەت گەر دادگای فیدڕاڵیش دۆسیەکەی لەسەر هەڵبگرێت و بگەڕێتەوە پێشبڕکێکە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شمری بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، “پارتی هاوپەیمانەکانی لەناو هاوپەیمانی سیادە و ڕەوتی سدر خستووەتە دۆخێکی شەرمەزارکەرەوە بە کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا کۆبوونەوەکەی دادگای فیدڕاڵی بەردەوامی هەیە بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەر دۆسیەی هۆشیار زێباری و ئەو سکاڵایانەی دژی تۆمارکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا