بەهۆی بۆردومانی تورکیا بۆسەر شەنگال هاووڵاتییەکی ئێزدی گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە هاووڵاتییەکی ئێزدی گیانی لەدەستداوە کە لەماوەی ڕابردوودا لە بۆردومانێکی تورکیا بۆسەر قەزای شەنگال بریندار بووە”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، “قوربانییەکە لە چلەکانی تەمەنیدا بووە و ناوی کەجۆ دەرویش بووە، لە بۆردوومانەکەی ئەم دواییانەی تورکیا بۆسەر شەنگال بریندار بووە و تەواوی ئەم ماوەیە بەهۆی برینداربوونییەوە لە نەخۆشخانەی موسڵ ماوەتەوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 15ی حوزەیرانی 2022 میدیا تورکی بڵاویکردەوە، بنکەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان کە تێیدا گەورە بەرپرسانی ناو پارتەکە کۆدەبوونەوە لە قەزای شەنگال لەڕێی موشەکەوە کراوەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا