‎ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باندێكی دزیكردن دەستگیر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، رایگەیاند، هێزەكانیان باندێكی گەورەی دزیكردنیان دەستگیركردووە و سەرجەم ئەندامانی باندەكە ڕووبەڕووی یاسا دەكاتەوە.

‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: ‎دوابەدوای بەدەستگەیشتنی زانیاری، كە لە سەنتەری قەزای بازیان و شارۆچكەی بەردەقارەمان لە ڕێكەوتی شەوی 10_3_2023 و 15_3_2023 باندێك هەستاون بە دزیكردن لە دوو ماڵ، كە ‎بڕێكی زۆر لە پارە و ئاڵتون و مۆبایلیان بردووە، هەروەها بوبونە هۆی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوكێ لای دانیشتوانی قەزاكە.

ئەوەشهاتووە، ‎پاش تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ڕووداوەكە، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاسپێردران بۆ بەدواداچوون و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی كردەوەكەدا .

ئەوەش خراوەتەڕوو، ‎سەرەنجام بە پشتبەستن بە سەرچاوەی زانیاریەكان و ماندوبوون و شەونخونی هێزەكانمان، زانیاری وورد و پێویست لەسەر تۆمەتباران و ناسنامەیان بەدەست هات و لە چەند ئۆپراسیۆنێكی جیاوازدا سەرجەمیان كە پێكهاتبوون لە پێنج تۆمەتبار دەستگیركران و ڕاپێچی بەردەم یاسا كران ، هەروەها ترس و دڵەڕاوكێ ی هاوڵاتیانی قەزاكە كۆتایی پێهات .
‎تۆمەتبارانی دۆسیەكە : ( س ، ح ، م )، ( س ، ئ ، م )، ( ش ، س ،ك )، (م ، ج ، ی )، ( ڕ ، ر ، ر).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا