ڕۆژانە خواردنەوەی شەربەتی گێلاس چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

گێلاس یەکێکە لەو میوانەی لەلایەن بچووک و گەورەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، بەپێی توێژینەوەکان شەربەتی گێلاس ڕۆڵێکی گەورەی لە دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن هەیە.

ئەو کەسانەی توشبووی شەکرەن لەجۆری 2 دەتوانن ڕۆژانە شەربەتی گێلاسی سروشتی بێ شەکر بخۆنەوە، چونکە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەسەر چەندین کەس تاقیکراوەتەوە ئەو کەسانەی ڕۆژانە بۆماوەی شەش هەفتە شەربەتی گێلاسیان خواردبۆوە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی شەکری خوێنیان دابەزیبوو بەراورد بەو کەسانەی نەیانخواردبۆوە.

اكتشف .. 7 فوائد من عصير الكرز | الوفد

لەگەڵ ئەوە شەربەتی گێلاس سوودێکی زۆری بۆ دابەزینی ڕێژەی شەکر هەیە هەروەها سوودی لە دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ هەیە کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی توشبووی شەکرەن لەجۆری2 پێویستە خواردنە تەندروستەکان بخۆن و لە خواردنی شەکر، چەوری و خوێ دووربکەونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا