پشیلەیەکی ئازا خاوەنەکەی لە مردن ڕزگارکرد و دواتر مرد

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کەس وادەزانن ئاژەڵەکانی وەک سەگ و پشیلەی ماڵی تەنها بۆ کات بەسەربردن و دڵخۆشکردنی خاوەنەکەیەتی، بەڵام بەشێکی زۆری خەڵک نرخیان نزانن کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕزگارکردنی خاوەنەکانیاندا هەیە و چەندین نموونەی جیاوازمان بینیوە.

یەکێک لە نموونە نوێیەکان پشیلەیەکی ماڵیە کە خاوەنەکەی لە مردن ڕزگار دەکات، پیاوە بەڕیتانیەکە وتی:”لەوکاتەی ئاگر لە ماڵەکەم کەوتبۆوە،پشیلەکە ژیانمی لە سووتان و مردن ڕزگار کرد کاتێک بە قاچەکانی بەخەبەری هێنام”.

ماسیو سلاتری تەمەن 49 ساڵ خەوتبوو کاتێک دوکەڵی ئاگرەکە خەریک بوو دەگەیشتە ژووری نوستنەکەی، سکاتری هەستی بەهیچ شتێک نەکرد و بەردەوام بوو لە خەوەکەی، پشیلەکەی ویلەر بە قاچەکانی چنگی لێدەگرت بۆئەوەی خەبەری بکاتەوە، سلاتری لەوکاتەشدا دەیویست پشیلەکە لەخۆی دووربخاتەوە نەیدەزانی بۆچی وایلێدەکات، بەڵام کاتێک چاوی کردەوە بینی دوکەڵ هەموو شوێنێکی داگیرکردووە، بۆیە سلاتری وتی: “من قەرزای پشیلەکەمم بەرامبەر ڕزگارکردنی ژیانم”.

لەگەڵ ئەوەی بەهۆی دۆکەڵەکەوە سلاتری چەند جارێک لەهۆش خۆی چوو، بەڵام توانیتی پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکات و لە یەکێک لە پەنجەرەکانی ژوورەکەوە سەری بباتەوە دەرەوە هەناسە بدات، دوای ئەوەی تیمی ئاگرگوژاندنەوە لەکاتی خۆیدا گەیشتنە شوێنکە بەهۆی کەلوپەلی هەناسەدانەوە توانیان ڕزگاری بکەن، ماسیو پێنج کاتژمێر لە نەخۆشخانە مایەوە بەهۆی ئەو دوکەڵەی هەڵیمژیبوو، لەوێ لە مردنی پشیلەکەی ئاگاداریان کردەوە کە بەهۆی زۆری دوکەڵەوە مردبوو، ماسیۆ دڵگرانی خۆی بۆ لەدەستدانی پشیلەکەی کە بووە هۆی ڕزگارکردنی ژیانی ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا