پۆڵەتیک پرێس
کوڕێکی 11 ساڵانی بەڕیتانی مانگانە 500 پاوەندی بە دروستکردنی شیرینی جیاواز بەبێ ئەو ماددانەی هەستیاری دروستدەکەن دەستدەکەوێت، پێشبینیدەکات لە داهاتوودا زیاتری دەستبەکەوێت و دوکانێک بکاتەوە.
لوک سکۆتنی کە بەردەوام بەدەست هەستیاری زۆر لە عەلی بابا و داری گوێزەوە دەیناڵاند بێ هیوا بوو بەهۆی نەبوونی شیرینی جۆراوجۆر بۆ ئەو کەسانەی وەک ئەو لەهەمان دۆخی تەندروستیدان، بۆیە بڕیاریدا بازرگانی خۆی دەستپێبکات و ئەو بۆشاییە لە بازاڕدا پڕبکاتەوە، بازرگانە بچووکەکە بە “میترۆ”ی وت:”دۆزینەوە شیرینییەکی سەلامەت بۆ خواردن ئەستەم بوو، بۆیە ئەم بیرۆکەیەم خستە بەردەم دایکم و لە بازاڕ گەڕاین و هیچ کەسێکمان نەدۆزییەوە ئەو کارەی هەبێت، بۆیە دەستمان کرد بە کارکردن لەسەر بیرۆکەکە”، باسی لەوەشکرد بۆ جاری سێیەم گەنجینەی شیرینی خۆی بە جۆرە جیاوازەکان پڕکردەوە و هەزار پاوەنی بەدەستهێنا و لەڕێگادایە بۆ بەدەستهێنانی زیاتر.
لەو پارەیەی بەدەستیدەهێنێت %75ی قازانجەکان بۆ فراوانبوونی بازرگانی دەچن، %12.5 بۆ پاشەکەوتکردن و %12.5 بۆ دانەوەی قەرزی باوکی، دایکی کە یارمەتی دەدات بۆ بەڕێوەبردنی بارزگانی لە ماڵەکەیەوە لە پیتەربۆرۆ باسی لەوەکرد بیرۆکەی کوڕەکەی زۆر نایاب بوو هەروەها لەڕووی ئابووریشەوە گونجاو بوو، بۆیە پارەی پێداوە و پڕۆژەکەیان بەیەکەوە دەستپێکرد، ئەم دووانە لەماوەی مانگێکدا خۆیان ماڵپەڕێکیان دروستکرد و لەئێستادا بەڕێژەی 50:50 هاوبەشن، کوڕەکە دەیەوێت کارەکەی و ئەو بەرهەمە شیرینیانەی هەستیاری دروستناکەن فراوان بکات و عەمبارێک بکڕێت و تیمێک دابمەزرێنێت بۆ کردنەوەی کۆگاکەی.