چۆنیەتی هەڵگرتنی بۆن

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی بۆن ماوەی بەسەرچونی هەیە، هەموومان دەمانەوێت بۆن بۆ کاتێکی زیاتر بمێنێتەوە بەتایبەتی ئەگەر نرخی گران بێت.

هەر کەسێک شێوازێکی هەیە بۆ هەڵگرتنی بۆن، هەندێک کەس لە بەفرگردا هەڵیدەگرێ، هەندێکی دیکە لە حەمام و هەندێکیش لەسەر مێزی جوانکاری.

دەتوانرێت سوود لەم ڕێگایانە وەربگیرێت بۆ هەڵگرتنی بۆن هەتا بۆنەکەی لەدەست نەدات و بۆ کاتێکی زیاتر بمێنێتەوە:

-بۆن لەشوێنی سارد و دوور لە تیشکی خۆر هەڵگرە، چونکە تیشکی سەرو بنەوشەیی زیان بە پێکهاتەکانی بۆن دەگەیەنێت و بۆنەکەی دەگۆڕێت، هەروەها باشترە لە چەکمەجە یان سنوقێکدا دابنرێت.

-ڕاستە بەکارهێنانی بۆن ڕاستەوخۆ دوای حەمام کردن باشترە، بەڵام ئاگاداربە لە حەمام داینەنێیت و جێی نەهێڵی، چونکە شوێنی شێدار بۆن دەکوژێت.

-نابێت بۆن لە سەیارەدا دابنرێت، چونکە گەرمی دەبێتە هۆی شکانی مادە کیمیاییەکانی بۆن و تێکی دەدات.

-چاودێری ڕەنگی بۆن بکە، کاتێک زانیت ڕەنگەکەی گۆڕاوە ئەوا بزانە تەمەنی تەواو بووە و بۆنەکەی خۆش نەماوە.

-ئەو بۆنانەی لە دروستکردنیدا ترشەکانیان تێدا بەکارهاتووە تەمەنیان کورترە لەو بۆنانەی لەدار یان گوڵ دروستکراون.

-بۆن پلەی گەرمی زۆر بەرز و نزم کاریگەری دەبێت لەسەری، بۆیە باشترە لە بەفرگردا دانەنرێت، لە شوێنی ئاسایدا بێت و پلەی گەرمییەکی نەگۆڕ بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا