پیاویک ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی سەگێک

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە دانیشتوانی شاری سوچی ڕوسیا ژیانی خۆی خستە مەترسیەوە لەپێناو ڕزگارکردنی سەگێک کە کەوتە ناو ڕووبارەکەوە و شەپۆلەکان بە ئاڕاستەی ئاوەکە دەیان برد.

میدیاکانی ڕوسیا باس لەوە دەکەن پیاوەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەنزیک ڕووبارەکە بوون، کاتێک درکیان بەوەکرد سەگەکە بەتەنها لە ڕووبارەکەدایە هەوڵی ڕزگارکردنی سەگەکەی داوە.

هاوسەری پیاوەکە دەڵێت: کاتێک هاوسەکەرم هەوڵی ڕزگارکردنی سەگەکەی دەدا، دوو ڕێبوار بەشداری ڕزگارکردنەکەیان کرد و توانیان سەگەکە لەناو ئاوەکە بهێننە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا