حکومەت پارە بۆ پرۆژەیەکی سلێمانی خەرج ناکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی پارەی پێویست بۆ پرۆژەی شەقامی دوو سایدی (سلێمانی – کەلار) تەرخان ناکات.

عەدنان خەلیل بەڕێوبەری ڕێگاوبان لە گەرمیان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان ناکات بۆ تەواوکردنی پرۆژەی شەقامی دوو سایدی (سلێمانی – کەلار) هەر بۆیە پرۆژەکە کارکردن لە پرۆژەکەدا دەوەستێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمساڵ داوای 70 ملیار دیناریان کردووە بۆ پرۆژەکە، بەڵام حکومەت بە بیانووی نەبوونی نەختینەوە، بۆی دابین نەکردوون، لە ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا تەنها 10 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە.

ساڵی پار 84 کەس لەوڕێگەیەدا بونەتە قوربانی کە له‌سەنتەری کەلارەوە تا ناحیەی مەیدان دەگرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا