هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕایگەیاند، لە ماوەی 11 مانگی ئەمسالدا زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون.

فەتحی محەمەد ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لەم ساڵدا زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی 2020، ئاماژەی بەوەدا لەم ساڵدا لە چوار دەروازەی سنورییەوە زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل کە سەرجەم جۆرەکان دەگرێتەوە هاوردەی هەرێم کراون.

ڕوونیشی کردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەکراون بە ڕێگەی فەرمی و یاسایی بووە، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵی 2020 تەنها، 90 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا