ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لایەنە شیعەكان ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و لایەنەكانی شیعە لە ماڵی هادی عامری كۆبوونەوە و چەند میدیایەكی عێراقیش دەڵێن رێككەوتنكراوە مستەفا كازمی نەكرێتەوە بە سەرۆك وەزیران.

فەلاح خەفاجی، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی كۆبوونەوەكەی بە كۆبوونەوەی لوتكە و مێژوویی وەسف كردو و رایگەیاند، هەمووان چاوەڕێی ئەنجامی ئەرێنی و لێكتێگەیشتنن بۆ ئاسانكاری پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

ئەحمەد ئەسەدی سەرۆكی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاند، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان و موقتەدا سەدر دوایین پێشهاتەكانی وڵاتەكە و ئەنجامی هەڵبژاردنیان بە شێوەیەكی دۆستانە تاوتوێ كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی عێراقیش لە چەند سەرچاوەیەكەوە گواستوویانەتەوە باسیان لەوە كردووە، لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتن كراوە لەسەر ئەوەی مستەفا كازمی نەبێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێنج شەممە 2_12_2021، موقتەدا رێبەری رەوتی سەدر و نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق گەشتنە ماڵی هادی عامری و سەرجەم لایەنەكانی تری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لە كۆبوونەوەكە ئامادەبوون.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی 10ی تشرینی یەكەمی راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا