ئەمڕۆ تورکیا هێرشدەکاتەسەر ڕۆژئاوای کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

میدیای ڕووسی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی دژی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی “نۆڤۆستی” ڕوسی وتووە، “تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش میلیشیا توندڕەوەکانی نزیک لە سوریا گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە”.

سەرچاوەکە وتوشیەتی “هەنگاوی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە ئاڕاستەی شارەکانی ئەعزاز و گرێ سپییە”.

ڕۆژی دووشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەستەبەرداری پلانی هێرشکردنەسەر هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا