هێزەکانی ئەمریکا و ڕوسیا لە سوریا ڕێکدەکەون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پنتاگۆن جەختی لەوە کردەوە بەردەوامن لە بەکارهێنانی میکانیزمەکانیان بۆ ڕێگەگرتن لە پێکدادانی هێزەکانی ئەمریکا و ڕوسیا لە سوریا، ئاماژەی بەوەشدا کارەکەیان سەرکەوتنی بە دەست هێناوە.

جۆن کیری وتەبێژی پنتاگۆن لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەسەر بڵاوکردنەوەی شەڕڤانی سی-35ی ڕوسی، لە قامیشلۆی سوریا هەروەها بڵاوکردنەوەی سەرباز و هێزی ڕوسیا لە سوریا ناتوانم لێدوان بدەم، چونکە ئێوە دەزانن ئێمە کەناڵێکمان هەیە بۆ خۆلادان لە بەریەککەوتن و ڕوبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕوسیا و کاری پێ دەکەین”.

وتیشی” ئێمە کار بەو میکانیزمە دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە هەڵەو ئەنجامی نەویستراو خۆمان بە دوور بگرین”.

ڕوونیشی کردەوە، پلانیان هەیە بۆ بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی ئەو کەناڵە بۆ خۆلادان لە پێکدادان لەگەڵ ڕوسیا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو میکانیزمە بۆ ئەوەی هێزەکانی ڕوسیا و ئەمریکا لە پێکدادان بە دووربن لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی سوریا، لە 20ی تشرینی یەکەمی 2015 بە یاداشتێک بووە لە نێوان هەردوولا واژۆ کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا