شێخی ئەزهەر سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شێخی ئەزهەری میسڕ رایگەیاند، سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دێتە عێراق و کوردستان و سەردانی نەجەف و بەغدا و موسڵ و هەولێر دەکات.

ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەری میسڕ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “عێراق وڵاتێکی ئازیزە لەلام و هیوادارم سەردانی بکەم و چاوم بە گەلەکەی بکەوێت”، وتیشی: زۆر خاڵی هاوبەش هەیە لەنێوان عێراق و میسڕ و هەردووکیان دوو جەمسەری گرنگی دنیای ئیسلامین.

لایخۆیەوە ئەحمەد نایف دلێمی، باڵیۆزی عێراق لە میسڕ رایگەیاند، “رێککەوتووین لەگەڵ شێخی ئەزهەر بۆ رێکخستنی ئەم سەردانە گرنگە کە بەرنامەیەکی بەرفراوان و بڕگە و چالاکی گرنگ لەخۆدەگرێت.

باڵیۆزەکەی عێراق دەشڵێت: گرنگیدانی شێخی ئەزهەر بە عێراق و رۆڵی عێراق لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر بابەتێکی گرنگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا