بەغدا 200 ملیار دیناری دیكەی بۆ هەرێم نارد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی هەرێم ئاشكرایكرد، بەغدا 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، حكومەتی عێراق بڕی (200) ملیار دیناری دیكەی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە.

پێشتر وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبوو كە رۆژی چوار شەممەی رابردو ئەو پارەیان بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نێردرابێت.

ئەوەش جاری دووەكە بەغدا ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، ئەوەش پاش رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی لەسەر یاسای بودجەی عێراق.

پێشتر بەهۆی نەگەشتنی پارەكەی بەغداوە دابەشكردنی موچە لە هەرێم بە سستی بەڕێوە دەچوو، ئێستاش چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی كەمدا موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا