بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراو لە رۆژی چوارشەممە (24ی نیسانی 2024) دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 800 دینارە، بەراورد بە دوێنێ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەتەوە.

بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی 100 دۆلار نزیکەی 1 هەزار دینار لە بەهاکەی بەرامبەر بە دراوی دیناری عێراقی لەدەستداوە.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا